دەستپێکردنی قۆناغی نوێی ئەکادیمیای زانستە شەرعیەکان
قۆناغی نوێی ئەکادیمیای ژیار لە لقی سۆران دەست بەکاربوون.
دوای ئەوەی ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان لە لقی سۆرانی ئینستتیوتی ژیار لە هەفتەی ڕابردوو ئاهەنگێکی شاییستەی بۆ دەرچووانی خولی دووەم سازدا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 2023/2/17 بەفەرمی قۆناغی نوێی ئەکادیمیای ژیار لە لقی سۆرانی ئینستتیوتی ژیار دەستیان بەوانەکانیان کرد، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە یەک دوو هەفتەی ڕابردوو چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیانی نوێ کراو مەنهەجیان پێدرا، شایانی باسە ئەکادیمیای ژیار بۆ زانستە شەرعییەکان خوێندن تیایدا بۆ ماوەی دووساڵەو لە دوو قۆناغ پێک دێت.
ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی ژیار