ئينستتيوتى ژیار لقی سلێمانی بەشی ھۆشیاری خێزانی پانێڵی سێیەمی له پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.
بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار پانێڵی سێیەمی پڕۆژەی خێزانسازی، ئەنجام دەدات.
ڕۆژی شەممە بەرواری ١٨/٢/٢٠٢٢ بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار لە درێژەی كاروچالاكییەکانی ھەفتەی سێیەمی لە پڕۆژەی (خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) لە ژێر ناونیشانی (ھاوسەنگی بە مانای سەرەكی خێزانداری) بەڕێوەدەبات و لەلایەن پێشكەشكاری پانێڵ خاتوو نەرمین موستەفا بەرپرسی بەشی ھۆشیاری خێزانی و پانێڵی یەكەم بە میوانداری بەڕێز «مامۆستا سەبریە غفار» لە ژێر ناونیشانی (ھاوسەنگی بنەمای سەرەكی خێزانە)و پانێڵی دووەم بە میوانداری بەڕێز مامۆستا (ئەكبەر غەریب ئەحمەد) و بە ناونیشانی «ڕاگرتنی ھاوسەنگی لە نێوان كارو پەروەردەی منداڵدا» پێشكەشكراو ژمارەیەكی بەرچاو ئامادەبوون و ڕاو سەرنجی خۆیان پێشكەش بە پانێڵەكە كردوو و سودو گرنگی ئەم جۆرە بابەتانەیان بۆ كۆمەڵگەی كوردی بە گرنگ و بەسود زانی.
(پڕۆژەی خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر) زنجیرە سیمینارێكە ھەموو ڕۆژانی شەممەیەک لە بینای لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ بە بەشداری چەندان مامۆستاو ڕاھێنەری بەتوانا لە بواری خێزانسازی بەڕێوە دەچێت.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ژیار.