ئینستیتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشی ھۆشیاری خێزانی پڕۆژەی خێزانسازی ئاستەنگ و چارەسەر بەردەوامی ھەیە
بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ئینستیتیوتی ژیار پڕۆژەی خێزانسازی ، ئاستەنگ و چارەسەر بەردەوامی ھەیە
بەرواری ١١/٢/٢٠٢٣ بەشی ھۆشیاری خێزانی لقی سلێمانی ژیار لە درێژەی كارو چالاكێكانی ھەفتەی دوەمی پڕۆژەی ( خێزانسازی ، ئاستەنگ و چارەسەر ) بەڕێوە چوو لە لایان پێشكەشكاری پانێڵ خاتوو نەرمین مستەفا بەرپرسی بەشی ھۆشیاری خێزانی و پانێڵی یەكەم بە میوانداری بەڕێز «دكتۆر بێخاڵ ئەبوبەكر »لە ژێر ناونیشانی ( دەرھاوشتەكانی ئایدۆلۆجیای جێندەر لەسەر خێزان )و پانێڵی دووەم بە میوانداری بەڕێز مامۆستا (ڕەسوڵ ئیبراھیم) و بە ناونیشانی « كاریگەری تۆڕە كۆمەڵایەتێكان لەسەر سەلامەتی دەروونی خێزان » پێشكەش كراو ژمارەیەكی بەرچاو ئاممادە بوون و سودو گرنگی ئەم جۆرە بابەتانە بۆ كۆمەڵگەی كوردی بە گرنگ و بەسود زانی
پڕۆژەی خێزانسازی، ئاستەنگ و چارەسەر زنجیرە سیمینارێكە ھەموو ڕۆژانی شەمە لە بینای لقی سلێمانی ئینستیتیوتی ژیار كاتژمێر ٢ بەڕێوە دەچێت و بە بەژداری چەندان مامۆستاو ڕاھێنەری بەتوانا ڵە بواری خیزان
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ئینستیتیوتی ژیار