ئینستیتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشی ھۆشیاری خێزانی پرۆژەی خێزانسازی ،ئاستەنگ و چارەسەر پێشكەش دەكات
بەرواری ٤/٢/٢٠٢٣بەشی هوشیاری خێزان لە لقى سلێمانى ئینستتیوتی ژیار، پڕۆژەیەکی بە ناوی (خێزانسازی ،ئاستەنگ و چارەسەر ) بۆ هوشیاری و ڕۆشنبیریی خێزانی دەس پێكرد کە پێکهاتووە لە زنجیرە پانێڵێک بۆ تاوتوێی و چارەسەرکردنى پرسە گرنگەکانی ئەمڕۆی خێزانی کۆمەڵگەی کوردی و یەكەم پانێڵی پێشكەشكرا بەسەرپەرشتی خاتوو (نەرمین مستەفا) بەرپرسی بەشی وشیاری خێزانی ئینستیتیوتی ژیار وتەی بەخێر ھاتن لە لایەن پ.ی دكتۆر كامیل شارباژێڕی بەرپرسی لقی سلێمانی ئینستیتیوتی ژیار پێشكەش كرا و پانێڵی یەكەم لەلایەن خاتوو( بەدریە اسماعیل )بە ناونیشانی (مەترسێكانی دەستێوەردانی دەرەكی بۆ سەر خێزان )و پانێڵی دوەم لەلایەن (دكتۆر بەختیار كەمال تاڵەبانی ) بە ناونیشانی (خێزانی تەندروست ، كۆمەڵگەی تەندروست ) جێی باسە پانێڵەكە ٧ھەفتە دەخایەنێت و ھەموو شەمەیە بەڕێوە دەچێ