ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵی خولێکی خێزانی ساز دەکات.
لقی چەمچەماڵی ژیار خولێکی خێزانی ساز دەکات.
ڕۆژی هەینی بەرواری 3/2/2023 بەرامبەر 12 رەجەبی 1444کۆچی بەشی هۆشیاری خێزانی لقی چەمچەماڵی ئینستتیوتی ژیار خولێکی ساز کرد لەژێر ناونیشانی ( چۆن کەژاوەی خێزانیمان لە داڕمان بپارێزین) بەمیوانداری بەڕێز (دکتۆر محمد سینەمۆکی) جێگری سەرۆکی ئینستتیوتی ژیار، سەرەتا خولەکە بە چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان لەلایەن بەرپرسی لقەوە (مامۆستا شێخ محمد سەنگاوی) وتەی بەخێرهاتن پێشکەشکرا و دواتر دکتۆر محمد سینەمۆکی دەستی بە وتنەوەی خولەکە کرد کە سێ کاتژمێری خایاند و زیاتر لە 50 کەس ئامادەییان هەبوو، لە چوارچێوەی خولەکەی ژیاردا مامۆستای بەڕێز بە وردی تیشکی خستەسەر کۆڵەگەکانی خێزان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوسەران و چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکان، هەر لە درێژەی باسەکەدا مامۆستا محمد سینەمۆکی جەختی لەسەر پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردنی نێوان هاوسەران کردەوەو پێی ڕاگەیاندن خۆشەویستی و ڕێز بناغەی خێزانێکی سەرکەوتوو و بەختەوەرەو پارێزگاری لە هەیکەلی خێزانیان بکەن ، لە کۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە ئامادەبووان کر