ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپه‌ڕین دیداری کتێب ساز دەکات.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٢/٢ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار ٣١ ەمین دیداری کتێبی سازکرد، دیداری ئەمجارە خوێندنەوەی کتێبی (جەنگی نەریتەکان) بوو، لە نووسینی نووسەری بەناوبانگ (محمد قطب) و وەرگێڕانی (ژیلوان گەڵاڵی) کتێبەکە تیشک دەخاتە سەرمێژوو و سەرهەڵدانی بیردۆزی گەشەسەندنی داروین و ناجێگیری هەموو شتەکان وە دواتر بانگەشەکانی فرۆید و جەنگی جیهانی یەکەم و لێکەوتەکانیان لە ڕوخانی بەها بەرزەکانی مرۆڤ و بەرپابوونی جەنگ دژ بە نەریتەکان کە هەتا ڕۆژگاری ئەمڕۆ ئەم جەنگە درێژەی هەیە و سەرکێشانی بۆ ئازادیی بێسنوری مرۆڤ و دروستبوونی بانگەشەکانی جێندەر.