دەستەی شەقڵاوەی ژیار بەشی ئافرەتانی هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک
بەشی ئافرەتانی دەستەی شەقڵاوەی ژیار هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک
ڕۆژی پێنجشەمە بەرواری ١٢-١-٢٠٢٣ بەشی ئافرەتانی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار هەڵسا بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز (م.حازم حوسین) لەژێر ناونیشانی (بنەماکانی خێزانی بەختەوەر) کە مامۆستای ناوبراو لە سیمینارەکەیدا تیشکی خستە سەر چەند لایەنێک کە پێویستن بۆ بەختەوەری خێزان وەک ڕاستگۆیی ، متمانە ، ڕێز ، خۆشەویستی ، قەناعەت . ئامادەبوان سودی باشیان وەرگرت و لەکۆتاییدا بە پرسیارو سەرنج و پێشنیارەکانیان توانیان سیمینارەکە دەوڵەمەندتر بکەن
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار