ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیمینارێکی بۆ بانگخواز (مامۆستا ئیسماعیل شێخانی) لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی باوەڕ لە بنیاتناندا) ساز کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣/٩/٢٠٢١ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار سیمینارێکی بۆ بانگخواز (مامۆستا ئیسماعیل شێخانی) لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی باوەڕ لە بنیاتناندا) ساز کرد. لە سیمینارەکەدا تیشکی خستەسەر گرنگی ئیمان و باوەڕ لە بنیاتنانی هزری ئیجابیانەی جیلێک کە بتوانێت باوەڕ بە کردەیی بکات. هەروەها چەند کتێبێکی گرنگ و بە سوودی بە ئامادەبووان ناساند کە دەتوانن ڕۆڵێکی کاریگەریان لەسەر ڕوونکردنەوەی ئیمان و باوەڕ هەبێت.