ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپهڕین سیمینارێک بۆ فێرخوازانی خولی زستانەی منداڵان و نەوجەوانان ڕێک دەخات.
ڕۆژی هەینی بەرواری 2023/1/27 بەشی پەروەردەی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی: (ئەتەکێتی سڵاو کردن و قسەکردن) بۆ فێرخوازانی خولی زستانەی منداڵان و نەوجەوانان، سیمینارەکە لەلایەن (سەحەر جەبار صدیق) ڕێنمایی کاری دەروونی پێشکەشکرا.
لە سیمینارەکەدا منداڵان ئاشناکران بە شێوازی سڵاوکردن و قسەکردن لەناو کۆمەڵگا و خێزانەکانیان، وە قسەکردن لەگەڵ کەسانی بەرامبەر بە شێوازێکی جوان.