ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەشی ئافرەتان سەردانی ڕێکخراوی قوتابیان ناوەندی پشدەر دەکەن
ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 29-1-2023 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ( 7-رجب -1444)به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و ئاشنابوون به كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كتر، وەفدێکی بەشی ئافرەتانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار كه پێك هاتبوون له هەریەك لە بەڕێزان (م.خه‌نده علی) به‌رپرسی بەشی ئافرەتان،(پارێزه‌ر شه‌هین محمد) به‌رپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی، (م.ڕه‌وشت حسێن)به‌رپرسی بەشی په‌روه‌رده‌و پێگەیاندن، (چیا عومه‌ر) جێگری به‌رپرسی بەشی ئافرەتان، سەردانی خوشکانی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان لقی پشده‌ر كرد له لایەن هەر یەك لەبەڕێزان(شایان خان)به‌رپرسی ناوه‌ند و (سه‌دا خان و هاجه‌ره خان و میهره‌بان خان) كارگێڕانی ناوه‌ند پێشوازیان لێ‌کرا.
شایه‌نی باسه به‌ڕێزیان زۆر دڵخۆش بوون به‌و به‌سەركردنه‌وه‌یه‌و بڕیاریاندا لەمەولا زیاتر هەماهەنگ بن بۆ ئەنجامدانی چالاکی و کۆی پڕۆسەکانی تایبەت بەئافرەتان.