لقی چەمچەماڵی ژیار بەشی ئافرەتانی خێوەتگەیەک ساز دەکات.

لقی چەمچەماڵی ژیار خێوەتگەیەک ساز دەکات.

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 21/1/2023 بەرامبەر28/6/1444کۆچی  بەشی ئافرەتانی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ خێوەتگەیەکی بۆ خوشکان سازکرد لەژێر ناونیشانی(ڕۆژێک لەپێناو ساڵێکدا) .
سەرەتای خێوەتگەکه بەچەند  ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و پاشان  مامۆستا دیار عمر  بابەتێکی گرنگی پێشکەشی خوشکانی ئامادەبوو کرد لەژێر ناونیشانی( پلان و بەرنامەڕێژی) لەدرێژەی  قسەکانی دا مامۆستا دیار جەختی لەسەر گرنگی پلان دانان و بەرنامەڕێژی بۆ کارەکان کردەوە و پێ ڕاگەیاندن کە بەوردی پلان بۆ کارو ئیشەکانیان دابنێن. دواتر دکتۆر حمزە  خەلیفە  وتارێکی بەپێزی بۆ ئامادەبووان  بەیان کرد، لەژێر ناونیشانی(هێزی ئیمان و شاڵاوی لادینی)  تیشکی خستەسەر شیرینی ئیمان و  نزیکبووونەوە لە پەروەردگار لەڕێگای عیبادەت کردنەوە، هەر لەدرێژەی وتارەکەدا دکتۆر  باسی لەو شاڵاو بەرفراوانە کرد کە لەئێستادا بوونی هەیە بۆ دەرچوون لەڕێگا پاکەکەی ئیسلام،  لەکۆتایی خێوەتگەکەشدا  مامۆستا پەروەر  بابەتێکی  گرنگی بۆ خوشکانی ئامادەبوو باس کرد لەژێر ناونیشانی  (بەردەوامی دان بە کاری چاکە)    مامۆستا پەروەر لە دوتوێی  بابەتەکەدا هانی دان کە درێژە بەکاروانی چاک  و کاری باش بدەن  و چاوەڕێ پاداشتی دنیا نەبن و هەموو کارو کردەوەکانیان تەنها لە پێناو خوای گەورەدابێت.

ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵی ژیار