دەستەی تەکیەی ژیار ئێوارە کۆڕێک ساز دەکات.
دەستەی تەکیەی ژیار ئێوارە کۆڕێک ساز دەکات.
ڕۆژی یەک شەمە 1/1 / 2023
بەشی ئافرەتانی دەستەی تەکیەی ئینستتیوتی ژیار هەڵسا بە سازدانی کۆڕێک بۆ پۆلێک لەئافرەتانی ناحیەی تەکیە بۆهەریەک لە بەرێزان(د.خالد گەردیی و د.شێرزاد عبدالوهاب) لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی دایکان لە پەروردەکردنی نەوەی داهاتوو) لەچوارچێوەی ئێوارە کۆڕەکەدا بانگخوازە بە ئەزموونەکانی ژیار ڕۆڵی دایکانیان لەپەروەردەکردنی نەوەکاندا باس کردو تیشکیان خستەسەر ئەرکەکانی دایکان لەڕووی پێگەیاندن و پەروەردەکردنێکی تەندروست لە چوارچێوەی بەها جوانەکانی ئیسلامدا،
لای خۆشیانەوە ئاماەبووانی کۆڕەکە بەهۆی ئەو ئەرکە گەورەی کە خراوەتە سەرشانیان بۆ پەروەردەکردنی ڕۆڵەکانیان هیوایان خواست کە لەم جۆرە کۆڕ و کۆبوونەوانە بەردەوامی هەبێ.
ڕاگەیاندنی دەستەی تەکیەی ژیار