لقی چەمچەماڵی ژیار دەستەی تەکیە ئاهەنگی دۆستانی قورئانی سازکرد
لقی چەمچەماڵی ژیار دەستەی تەکیە ئاهەنگی دۆستانی قورئانی سازکرد
ڕۆژی دوو شەمە بەرواری 26/12/2022 بەرامبەر 2/6 1444کۆچی ئینستتیوتی ژیار لقی چەمچەماڵ/ دەستەی تەکیە ئاهەنگێکی خنجیلانەی بۆ قوتابیانی ناوەندی (دۆستانی قورئان ) ڕێکخست کەناوەندێکی دەستە تەکیەیە،کە تێیدا 40فێرخوازبەشداریان کردبوو لە لەبەرکردنی چەند جوزئێک لە قورئانی پیرۆز، لە ئاهەنگەکەی دەستەی تەکیەدا باوکی فێرخوازەکان ئامادەییان هەبوو خۆشحاڵی بە ڕوخساریانەوەدیار بوو بۆ ئەم بەرەوپێشچوونەی ڕۆڵەکانیان، هەر لەدرێژەی ئاهەنگەدا (م. ئەرکان سلمان ) وتارێکی بە پێزی پێشکەشی ئامادەبووان کردو جەختی لەسەر فێربوون و هەوڵدان بۆ شارەزابوون لە پەیامەکەی خوای گەورە کردەوە، و لەکۆتایشدا قوتابیەکان خەڵاتی شایستە کران و هاندران کە بەردەوام بن و درێژە بەکاروانی زانست و فێربوونی دینەپاکەکەی ئیسلام بەن.
ڕاگەیاندنی لقی چەمچەماڵی ژیار