ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سەردانی خوشکانی لقی پشدەری یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات.
بەرواری 26-1-2023 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ( 4-رجب -1444)به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و ئاشنابوون به كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كتر، وەفدێکی بەشی ئافرەتانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار كه پێك هاتبوون له هەریەك لە بەڕێزان (م.خه‌نده علی) به‌رپرسی بەشی ئافرەتان، (پارێزه‌ر شه‌هین محمد) به‌رپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی، (م.ڕه‌وشت حسێن)به‌رپرسی بەشی په‌روه‌رده‌و پێگەیاندن، (چیا عومه‌ر) جێگری به‌رپرسی بەشی ئافرەتان، سەردانی خوشکانی لقی پشدەری یه‌كگرتووی ئیسلامی کوردستانیان كرد، له لایەن هەر یەك لەبەڕێزان(مەنیجە خان)بەرپرسی لق و (حەلیمە خان و فەوزیە خان و خەدیجە خان) ئەندامانی لق پێشوازیان لێ‌کرا.
شایه‌نی باسه به‌ڕێزیان زۆر دڵخۆش بوون به‌و به‌سەركردنه‌وه‌یه‌و بڕیاریاندا لەمەولا زیاتر هەماهەنگ بن بۆ ئەنجامدانی چالاکی و کۆی پڕۆسەکانی تایبەت بەئافرەتان.