ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین/ بەشی خوشکان خولێک دەکاتەوە.

لە ڕۆژانی ١٤ و ٢١ ی ٢٠٢٣/١ بەشی ئافرەتانی ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین خولێکی دووڕۆژەی کردەوە بۆ بەڕێز (م.هێدی سعید عزیز) ڕاهێنەری گەشەپێدانی مرۆیی، لەژێر ناونیشانی (ناسینی جۆرەکانی کەسیەتی بە پێوانەی مایرز- بریکس) خولەکە (١٠) کاتژمێری خایاند و ژمارەیەک لە مامۆستای قوتابخانە و دایکان بەشداربوون، لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداریکردن بە بەشداربووان بەخشرا.