ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بیستەمین دیداری كتێب به‌ڕێوه‌چوو.

ڕۆژی دووشەممە ٢٧/٩/٢٠٢١ له‌ لقی ڕاپه‌رینی ئینستتیوتی ژیار بیستەمین دیداری كتێب به‌ڕێوه‌چوو کە تایبەت بوو بە ئەندامانی لق.

یەکێک لە چالاکیەکانی ئەندامانی لقی ڕاپەڕین خوێندنەوە و قسەکردنە لەسەر کتێبێکی دیاریکراو

دیداری ئەمجارە ڕانان بوو بۆ کتێبی (پەیامی بیماران)ی “مامۆستا سەعید نوورسی”. لەلایەن “مامۆستا فارووق ڕەسووڵ یەحیا”وە کراوە بە کوردی، ئەم بەرهەمە تایبەتە بە نەخۆش و بیماران، مامۆستا نوورسی پێی وایە باشترین شت بۆ پاک بونەوە لە تاوان و ڕاماڵینی ژەنگ و ژاری دڵ و دەروون بریتیە لە نەخۆشی.