ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی بە خولێکی ئەکادیمیای زانستە شەرعییەکان هێنا:-
دوای کۆتایی هاتنی وانە خوێندنی (قۆناغی یەکەم و دووهمی ئەکادیمیای زانستە شەرعیەکانی ژیار لە لقی پشدەر)، بەرواری 21-1-2023 کەهاوکاتە لەگەڵ (28-6-1444)ی کۆچی، دەستکرا بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی، بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بن.
شایەنی باسە وانە خوێندن لە 14-5-2022 دەستیپێکردو لە 14-1-2023 کۆتایهات.
کە بەدوو قۆناغی جیاواز، (٤) وانە دەخوێنران بە بەشداری (28) فێرخواز لە هەر دوو ڕەگەز، هەفتەی یەك ڕۆژ دەوامیان دەکردو مامۆستای شارەزاو بەتوانا وانەکانیان پێشکەشدەکرد، لەکۆتایدا بڕوانامەو دیاری بەسەرجەم دەرچوووان دەبەخشرێت.
شایانی باسەلە 6-5-2023 قۆناغی نوێ دەست بەخوێندن دەکاتەوە.
ڕاگەیاندنی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار .