ئینستتیوتی ژیار لقی سلێمانی بەشی پەروەردەی دوو سیمینار ساز دەکات.
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٢/٢٦ بەشی پەروەردەی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار بەشداریان کرد لە خێوەتگەیەک کە بۆ ژمارەیەک لەگەنج وخوێندکاری پۆلی (١٢) لەقەزای دوکان ساز کرابوو.
سیمینارەکان لەلایەن بەڕێزان (دکتۆر محمد سینەمۆکی جێگری سەرۆکی ئینستیتیوتی ژیارو ڕاهێنەر مامۆستا گوڵاڵە ڕەزا ئەندامی دەستەی كارگێڕی و بەرپرسی بەشی پەروەردە) پێشکەشکران لەژیر ناونیشانی (وێستگەکانی سەرکەوتن و چەند یاسایەک بۆ گەشەپێدانی خوود).
جێی باسە سیمینارەکان بوونە جێگای ڕەزامەندی بەشداربووان و پرس و ڕای تایبەتی لەو بوارەدا لەلایەن ئامادەبووانەوە لە پێشکەشکارانی سیمینار کراو زیاتر بابەتەکە دەوڵەمەند تر کرا.
ڕاگەیاندنی لقی سلێمانی ئینستتیوتی ژیار.