دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێکی لەدواناوەندی باسرمەی ئێواران سازکرد

دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمینارێکی لەدواناوەندی باسرمەی ئێواران سازکرد

ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٠٢٣/١/١٥ دەستەی شەقڵاوەی ژیار هەڵسا بەئەنجامدانی سیمینارێک لە قوتابخانەی داناوەندی باسرمەی ئێواران بۆ زۆر بەڕێز مامۆستا و ڕاهێنەری بەتوانا (حازم حسین) لەژێر ناونیشانی (من کێم ) . ئیناجا مامۆستای ناوبراو لە درێژەی سیمینارەکەی تیشکی خستە سەر چەندین چەمکی وەک ئیڕادە ، عقل ، هیوا ، ئامانج وە چەندین نموونەی زیندووی ژیانی خستە بەردەم قوتابیان لەوەی کە توانیویانە لە قۆناغەکانی زوو یان درەنگ سەرکەوتن بەدەست بهێنن و بگەن بەو ئامانجەی کە لە ژیان پلانیان بۆ داناوە. وەلەکۆتایی لەلایەن قوتابیان و دەستەی کارگێری قوتابخانە سوپاسی مامۆستای ناوبراو کرا بۆ پێشکەش کردنی سیمینارەکەی و بووە جێگەی سود بۆ گشت لایەک. شایەنی بەسە نزیکەی ۷۰ قوتابی بەشداربوون لەسیمینارەکە.

ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار