بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوە سیمینارێکی لە کۆمەڵگەی سەفینی ناحکومی ئەنجامدا
بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوە سیمینارێکی لە کۆمەڵگەی سەفینی ناحکومی ئەنجامدا
ڕۆژی دووشەممە بەرواری ٢٠٢٣/١/٩ بەشی پەروەردەی دەستەی شەقڵاوە ئینستتیوتی ژیار هەڵسا بەئەنجامدانی سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (ڕێگاکانی سەرکەوتن) مامۆستای بەتوانا و بەئەزموون (حازم حسین عمر ) بەرپرسی بەشی گەنجان کە مامۆستای ناوبراو لەسیمینارەکەی تیشکی خستە سەر ئەوڕێگایانەی کە قوتابیان بیگرنەبەر بۆسەرکەوتن لە خوێندن و پەروەردەدا. لەکۆتایی سیمینارەکە قوتابیان چەندین پرسیارەیان ئاراستەی مامۆستا کرد و ئەویش وەڵامی گونجاوی بۆ قوتابیانی بەشداربوو خستە ڕوو.
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار