دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمیناری ئاڵوودەبوونی ئەڵکتڕۆنی کاریگەریەخراپەکانی لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتی سازکرد
دەستەی شەقڵاوەی ژیار سیمیناری ئاڵوودەبوونی ئەڵکتڕۆنی کاریگەریەخراپەکانی لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتی سازکرد
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٢/٢٩ دەستەی شەقڵاوەی ژیار هەڵسا بەئەنجامدانی سیمینارێک بۆ زۆر بەڕێز (د.کاظم زرار گزالی) بەناونیشانی ئاڵودەیی ئەلکتڕۆنی و کاریگەرییە خراپەکانی لەڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتی. لە سیمینارەکە دکتۆری ناوبراو تیشکی خستەسەر چۆنیەتی ئاڵودەبوون بە ئامێرە ئەلکتڕۆنیەکان و لێکەوتەخراپەکانی ئاڵودەبوونی ئەلکتڕۆنی و چۆن بتوانین دوربکەوینەوە لە ئاڵودەبوونی ئەلکتڕۆنی.شایەنی باسە ژمارەیەکی بەرچاو لەگەنج و لاوان بەشداربوون لەسیمینارەکە ، وە بەشداربووان بەپرسیار و تێبینی و سەرنجەکانیان سیمینارەکەیان دەوڵەمەندترکرد. . وەلەکۆتایی ڕێز و سوپاسی دەستەی شەقڵاوەی ژیار لەلایەن بەڕێز د.هیوا عثمان بەرپرسی دەستە بەخشرایە (د.کاظم گزالی)
ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار