لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێک لەسەر "ئاڵا له‌ مێژووی كوردو كوردستان" ساز دەکات.

لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار سیمینارێک لەسەر "ئاڵا له‌ مێژووی كوردو كوردستان" ساز دەکات.


ڕۆژی شه‌‌ممه‌ به‌رواری  17/12/2022 وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌ لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار هه‌ستا به‌ نوێكردنه‌وه‌ی { ئاڵای كوردستان }ى سه‌ر باره‌گای لقی هه‌ولێری ژیار، هه‌ر به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ بۆ زیاتر ئاشناكردنی قوتابییان و فێرخوازان له‌ ڕۆژی 21/12/2022 سیمینارێك پێشكه‌شكرا به‌ناونیشانی {ئاڵا له‌ مێژووی كوردو كوردستان} له‌لایه‌ن {د. كامه‌ران علي فتح الله} مامۆستای زانكۆ له‌ به‌شی مێژوو له‌ كۆلێژی ئاداب/ زانكۆی صلاح الدين، به‌ڕێزییان باسییان له‌ ئاڵای كورد  كرد له‌ میرنشینه‌ كوردییه‌كان له‌ پێش هاتنی ئیسلام و دوای هاتنی ئیسلام و جه‌ختی له‌ ئاڵای صلاح الدين ئه‌ییوبی كرده‌‌وه‌ و هه‌ره‌وه‌ها ئاڵای قازی محمد و ئه‌و ئاڵایه‌ی كۆتا جار په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ردا به‌ فه‌رمی ‌ ببێته‌ ئاڵای كوردستان.

هه‌روه‌ها باسییان له‌ شۆڕش و بزاڤه‌ كوردییه‌كان كرد و ئاماژه‌یان به‌ هێما و واتای ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان كرد.


ڕاگەیاندنی لقی هەولێری ژیار.