خولێكی ڕۆشنبیری به ناونیشانی {مێژووی كوردی كۆن و هاوچه‌رخ} له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
خولێكی ڕۆشنبیری به ناونیشانی {مێژووی كوردی كۆن و هاوچه‌رخ} له لقی هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕۆژی پينجشه‌ممه 29/12/2022 بەرواری به‌شی زانستی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی خولێكی یه‌ك ڕۆژه‌ی ئه‌نجامدا له‌ژێر ناونیشانی {مێژووی كوردی كۆن و هاوچه‌رخ} بۆ به‌شێك له مامۆستایانی ئایینی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
شايانى باسه له خوله‌كه‌دا سێ سیمینار به‌ڕێوه‌چوون له‌ژێر ناونیشانه‌كانی:
1/ مێژووی كۆنی كورد / پ.د. فرسه‌ت مرعی.
2/ مێژووی ناوه‌ڕاستی كورد/ د. كامه‌ران بابان زاده.
3/ مێژووی هاوچه‌رخی كورد / پ.د. عثمان علي.
سه‌ره‌تای خوله‌كه به خوێندنی قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد له‌لایه‌ن (د. إدريس سورچى)، دواتر وته‌ی به‌خێرهاتن و ڕونكردنه‌وه‌ی خوله‌كه له‌لایه‌ن به‌رپرسی به‌شی زانستی (د.سيروان شێروانی) پێشكه‌شكرا، دواتر دوو سیمیناری له‌دوا یه‌ك له به‌یانیدا به‌ڕێوه‌چوو و له‌نێوانییاندا چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ك خوێنرانه‌وه، دوای پشووی نیوه‌ڕۆ سیمیناری سێیه‌م به‌ڕێوه‌چوو، دواتر كتێب و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرا به مامۆستایانی به‌شداربوو.
جێگای سه‌رنجه ئامانج له‌م خوله ئاشناكردنی مامۆستایانی ئاینی و خه‌ڵكییه به مۆژووی ڕه‌سه‌نی كوردی و به‌شداربوان سودێكی زۆرییان لێبینی.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.