دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە بەرپرسی لقی هەولێر و شاندێکی یاوەری

دەستەی شەقڵاوەی ئینستتیوتی ژیار پێشوازیکرد لە بەرپرسی لقی هەولێر و شاندێکی یاوەری

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۰۲۳/١/٤ بەڕێز پڕۆفیسۆر د.سلێمان بەرپرسی لقی هەولێر و د.هاشم بەرپرسی گشتی پەیوەندیەکانی ژیار و م.دلشاد باڵەکی بەرپرسی پەیوەندیەکانی لقی هەولێری ژیار و مامۆستا ابراهیم کەرکوکی و مامۆستا اسماعیل کفرەدۆڵی ئەندامانی دەستەی پەیوەندیەکان لقی هەولێر سەردانی دەستەی شەقڵاوەیان کرد،  لەلایەن بەرپرس وئەندامانی دەستەی شەقڵاوە پێشوازی گەرمیان لێکرا.لە دانیشتنێکدا سەرەتا د.هیوا عثمان بەرپرسی دەستەی شەقڵاوە بەخێرهاتنی بەڕێزانی کرد و دواتر بەکورتی تیشکی خستە سەر کاروچاڵاکیەکانی دەستەو و پلانی داهاتووی دەستە. پاشان بەڕێز پرۆفیسۆر د.سلێمان تیشکی خستە سەرچەند بابەتێک بۆئەوەی لەداهاتوو کاریان لەسەربکرێت . پاشان مامۆستا ابراهیم کرکوکی لە وتەیەکی کورت ئاماژەی کرد بە گەورەیی کاری خۆبەخشی پاداشتی لەدوا ڕۆژدا . وەلەکۆتایی دا چەندین سەرنج و پێشنیار خرانە ڕوو بۆزیاتر بەرەوپێش چوونی کارو چاڵاکیەکان دەستەی شەقڵاوە لەداهاتوودا.

ڕاگەیاندنی دەستەی شەقڵاوەی ژیار