ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی: (بانگەواز ئەرکی هەموومانە) بۆ بەڕێز: (د. یوسف عبدالرحمن) سازکرد.
پێنج شەممە ٢٠٢١/٠٩/٢٣ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار لە شاری ڕانیە سیمینارێکی لە ژێر ناونیشانی: (بانگەواز ئەرکی هەموومانە) بۆ بەڕێز: (د. یوسف عبدالرحمن) سازکرد. لە سیمینارەکەدا پێگە و بەها و گرنگی بانگەوازی خستەڕوو و کاری بانگەوازیی بە ئەرکی هەمووان زانی و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە هەر شوێنێک هەلێک ڕەخسا پێویستە بانگەواز بکرێت و خەڵک ڕێنوێنی بکرێت. هەروەها بە چەندان نموونەی واقیعیی ژیانی خۆی کاریگەری بانگەوازی ڕوونکردەوە.