لقى هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هەولێر ده‌كات.
لقى هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هەولێر ده‌كات.
رۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 16/1/2023 شاندێكی لقی هه‌ولێری ئینستتیوتی ژیار بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدانی مرۆیی كه پێكهاتبوو له بەڕێزان به‌رپرسی لقی هه‌ولێری ژیار (پ.د. سلێمان سلیم ئاكرێیی)و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار (د. هاشم باجه‌لانی)و به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی لقی هه‌ولێر (م. دلشاد باڵه‌كی)، لەسه‌ردانێكی فه‌رمیدا سه‌ردانی به‌ڕێز (طيب زرار شێروانی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هەولێریان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزییان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌وقاف به‌ڕێز (هه‌ڵبه‌ست) پێشوازییه‌كی گه‌رمییان لێكرا، دواتر له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا باس له كاروچالاكییه‌كانی ئینستتیوتی ژیار كرا و گفتوگۆكرا له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌ماهه‌نگ و كاری هاوبه‌ش له نێوان ئینستتیوت و ئه‌وقاف و گرنگیدان به چالاكییه ئاینییه‌كان و پرسه نیشتیمانییه‌كان .
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری ژیار.