ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین سیهەمین دیداری کتێب ساز دەکات.

شەوی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١/٣ لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار ٣٠ هەمین دیداری کتێبی سازکرد، دیداری ئەمجارە خوێندنەوە و شەن و کەوکردنی کتێبی (تیۆری فستەق) بوو، لە نووسینی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی سعودی (فهد عامر الاحمدي) و وەرگێڕانی (ئاودێر ئەحمەد قەمتەرانی) کتێبەکە لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی دایەو بەهۆی ئەوەی نووسەر کەسێکی خۆرهەڵاتی و موسوڵمانە هەرکاتێک دەیخوێنییەوە هەست بە نزیکییەکی زۆر لەگەڵ بابەتەکانی دەکەی و وادەزانی کە باسی تۆ دەکات، نووسەر بە شێوەیەکی ورد و زیرەکانە بابەتەکانی خستۆتە ڕوو و بە ئاسانی خوێنەر بۆخۆی ڕادەکێشێت.
دەستەبژێرێکی بەرچاوی ڕۆشنبیران و خوێنەران ئامادەی دیدارەکە بوون و گفتوگۆیەکی وردو بابەتیانەی لە بارەوە ئەنجامدرا.
دیداری کتێب چالاکییەکی دیاری ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕینە و لەلایەن مامۆستا یاسین وەرتی سەرپەرشتی دەکرێت.