ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور چەند سیمینارێک ساز دەکات.

ئینستتیوتی ژیار لقی شارەزوور ڕۆژی هەینی بەرواری 2023/1/6 سێ سیمیناری بۆ بەرپرسی بەشی پەروەردە (م.حەسیبە عبدالقادر) ساز کرد، سیمیناری یەکەم لەژێر ناونیشانی (چۆن منداڵەکانمان فێری ئارامگری بکەین)، سیمیناری دووەم (گرنگی ئەمانەت پارێزی و دەستپاکی لای منداڵ چیە) سیمیناری سێیەم (چۆن بەهای لێبوردن لەناخی منداڵەکانماندا بچێنین) ئامانج لەم سیمینارانە منداڵە چاوگەش و شیرینەکانمانن کە نەوەی ئەمڕۆن و هیوای داهاتووی کوردو کوردوستانن و بەنرخترین سامان و سەرمایەی گەلەکەمانن.

پێویستە هەر لە منداڵییەوە ئەم بەها پەروەردەیانە لە ناخیاندا بچێنین، ئەمەش پیویستی بە پلان و بەرنامە ڕێژی هەنگاو بە هەنگاو هەیە تا دڵنیابین ئەنجامەکان ئەرێنی دەبن، چوون کاریگەرییان لەسەر خۆیان و کۆمەڵگەکەشیان دەبێت، شایەنی باسە ئەم سیمینارانە سود بەخش بوون بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستی ڕۆشنبیری منداڵەکان، پاشان سوپاس و دەستخۆشی پێشکەش بە مامۆستایانی بەڕیز کران.


ڕاگەیاندنی لقی شارەزووری ژیار.