ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر (خێوەتگەی گەنجانی ڕۆشنبیر ) بۆ گەنجانی لقی پشدەر سازدا.

بەرواری 1-1-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ (8-6- 1444) کۆچی، بەشی گەنجانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، هەستان بە سازدانی خێوەتگەیەك بۆ گەنجانی پشدەر، بەناونیشانی(خێوەتگەی گەنجانی ڕۆشنبیر)، سەرەتای خێوەتگەکە بەخوێندنی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، پاشان وتەی بەخێر هاتن لەلایەن بەرپرسی گەنجان (مامۆستا ابراهیم دێلۆیی)ەوە پێشکەشکرا، پاشان بەڕێوە چوونی چوار سیمینار لەلایەن بەڕێزان {د.عبداللەی دەروەکۆتر بەناوی (معاذ الله)، د.محمد سینەمۆکی بەناوی (قواعد لتنمية الذات) ، م.مەلا جمال بەناوی (گەنجانی پێشەنگ)، م.خدر عمر بەناوی (ئەرکی گەنجی موسوڵمان لە ئەمڕۆدا) } پێشکەش کران و چەند سرودێکی ئاینی و کۆمەڵێك پێشبڕکێ و چالاکی تری جۆراو جۆر بەڕێوە چوون، شایانی باسە خێوەتگەکە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانیەوە تا 4:00 ی ئێوارێ بەردەوام بوو، وە ژمارەیەکی بەشداربوان بریتی بوو لە (35) گەنج، لەکۆتاییدا وتەی کۆتایی لەلایەن بەرپرسی گەنجان و سەرپەرشتیاری خێوەتگەوە پێشکەشکراو پاشان ئەو گەنجانە وێڕای دەست خۆشیان بۆ لقی پشدەر هیوایان خواست ئەو جۆرە چالاکیانە بەردەوامیان هەبێت بۆ خزمەتی دەڤەرەکە.