ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خێوەتگەی (گرنگی بەهاکان)ی بۆ خوشکان سازدا.
بەرواری 1-1-2023 کە هاوکاتە لەگەڵ (8-6-1444)کۆچی، بەشی خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار هەستان بەئامادەکردنی خێوەتگەیەك بۆ خوشکان لەژێر ناونیشانی(گرنگی بەهاکان) بەبەشداری کۆمەڵێ بانگخوازی به توانا، بەئامادەبوونی نزیکەی(50)خوشك.
شایەنی باسە سەرەتای خێوەتگە به خوێندنی چەند ئایەتێك لە قوڕئانی پیرۆز لەلایەن خاتوو (سەنگین محمود) دەستی پێکرد، پاشان بەرپرسی بەشی خوشکان خاتوو (خەندە علی) وتەی بەخێرهاتنی پێشکەش کرد، دواتر پێش نیوەڕۆ سێ سیمینارو دوای نیوەڕۆ دوو سیمینار پێشکەشکران.
یەکەم سیمینار (د.محمەد سینەمۆکی)دووەم سیمینار: (د.عبدواللە دەروەکۆتری)، سێیەم سیمینار پزیشکی (کازیوە ٲحمەد)پاشان بڕگەی پێشبڕکێی پرسیار و وەڵام پێشکەشکرا، دوای نیوەڕۆش سیمیناری یەکەم (م.خدر عمر)و پاشان، سیمیناری دووەم:(م.مەلا جمال) پێشکەش کران، لەکۆتاییدا خاتوو (سەدا حسێن)سەرپەرشتیاری خێوەتگەکە وتەی کۆتایی خێوەتگەی پێشکەشکرد، شایانی باسە کاتژمێر چواری عەسر کۆتایی بە خێوەتگەکە هات.