ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین بەشی ئافرەتان سیمینارێک بۆ خوشکان ساز دەکات.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢٤ بەشی ئافرەتانی ئینستيتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین هەستا بە ئەنجامدانی سیمینارێک لە ژێر ناونیشانی (کاریگەری پاڵنەرەکان وەک سەرچاوەی هێزو ئیرادە) بۆ ژمارەیەک لە خوشکانی دەڤەرەکە، سیمینارەکە لەلایەن (پ.ی د. رەسول ئیبراهیم) پێشکەشکرا، مامۆستا لە زانکۆی ڕاپەڕین. لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر ڕۆڵی پاڵنەرە ناوەکی و دەرەکیەکان بە مەبەستی گەڕان بە دوای هێز، وە هاندان بۆ ژیان، وە دۆزینەوەی تواناکانی خود.