ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێکیان ڕێکخست بۆخوێندکارانی خوێندنگای ئایینی پشدەر.

ئەمڕۆ چوارشەممە هەردوو بەشی گەنجان و بانگخوازان،

بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و جێگرو بەرپرسی بەشی گەنجان، سیمینارێکیان ڕێکخست بۆخوێندکارانی خوێندنگای ئایینی پشدەر، بۆ بەڕێز (دکتۆر احمد محمد سەلیم) مامۆستای زانکۆ لەژێر ناونیشانی (فەضل و گەورەیی زانستەشەرعیەکان ).

  شایەنی باسە لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگاو مامۆستاو خوێندکارانەوە دەست خۆشی لەئینستتیوتی ژیار کرا بۆ ئامادەکردنی ئەو سیمینارە، ئەم سیمینارەبووە جێی دڵخۆشی مامۆستایان و خوێندکاران، لەکۆتایشدا خەڵات  دابەشکرا بەسەر سەرجەم خوێنداکاران کە ژمارەیان (۳۰) قوتابی بوو،

 سوپاس نامەیەکیش درابە بەڕێوەبەری خوێندنگا، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایان دەکەین بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە، ئەوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ ئەو کارە جوانەی ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر و بەرپرسی لق و یەکە یەکەی ئەندامانی.