ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین پانێڵی (بەرەو کاراکردنی ڕۆڵی بانگخوازان لە ناو کۆمەڵگەدا) بەڕێوەچوو.

لە ئاست ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئاڵەنگارییەکان و کۆسپەکانی بەر ڕێگای بانگەواز و خەمخۆری بۆ بەرەو پێشچوونی زیاتری بانگەوازی ئیسلامیی، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢١/٠٩/١٨ پانێڵی (بەرەو کاراکردنی ڕۆڵی بانگخوازان لە ناو کۆمەڵگەدا) لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار بەڕێوەچوو. لە پانێڵەکەدا بەڕێز پڕۆفیسۆر خالید موحەممەد ساڵح سیمینارێکی بە ناونیشانی "ئاڵنگارییەکانی بانگەوازی لە سەردەمی جیهانگیریی دا" پێشکەشکرد. ھەروەھا بەڕێز د. حەمزە خەلیفە رەشید سیمیناری "هونەری چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان"ی بۆ بانگخوازانی ئامادەبوو پێشکەشکرد.