ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنی و ئەندامانی بەشەکانی لق ئەنجام دەدات.

ڕۆژی پێنج شەممە 29-12-2022 بەرامبەر (5جمادی الثانی 1444)ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی ڕاوێژکاری بەرپرس و ئەندامانی ئەنجومەنی لق و ئەندامانی بەشەکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، بەبۆنەی نزیك بوونەوەی کۆتایی کابینەی ئەنجومەنی لق کە زیاد لە سێ ساڵە (م.أحمەد خدر)بەرپرسی لق زۆر ماندوو نەناسانە کاروبارەکانی بەڕێوە بردووە، لەگەڵ بەرپرس و ئەندامی بەشەکان گفتوگۆ کرا لەسەر گشت کارو چالاکییەکانی کۆی ساڵەکە، بە ئامادەبوونی (25) ئەندام بەشەکانی ئافرەتان و برایان، تیایدا سەرنج و پێشنیاریان خستە ڕوو کەبۆ ساڵی ئایندە ئامادەکاری بۆ بکرێت.

بڕیارە لەساڵی داهاتووشدا کۆبونەوەکان و ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی ستافێکی نوێی ئەنجومەنی لق بەردەوامی هەبێت.