ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر خولێکی وتار بێژی دەکاتەوە.
بەرواری ۸/۷-۷-۲۰۲۱ کاتژمێر( ۹ بۆ ۱۱)ی شەوی پێنج شەممە، بەشی بانگخوازان
هەستا بەکردنەوەی خولێکی پێش نوێژی بۆ بەڕێز (مامۆستا مەلاجەمال) پێش نوێژو
وتارخوێنی دیاری قەڵادزێ، بۆ ژمارەیەک لەوکەسانەی خۆ بەخشانە لەمزگەوتەکان
پێشنوێژی دەکەن کە ژمارەیان (۱۷) کەس بوو، شایەنی باسە خولەکە جێی
ڕەزامەندی سەرجەم ئامادەبووان بوو، وە سوپاس و ڕێزی تایبەتیان هەبوو بۆ
بەشی بانگخوازن بەکردنەوەی خولی ئاوا دەگمەن لەو دەڤەرەدا، لەکۆتایی
خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداربوون درا بەسەرجەم ئامادەبووان و بەناوی لقی
پشدەرو بەشی بانگخوازانەوە وێڕای دەستخۆشی، زۆر سوپاسی مامۆستا جەمالیش کرا
بەکردنەوەی ئەوخولەو سوپاس و ڕێزی تایبەتی پێشکەشکرا.