ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی بەخولێکی ڕاگەیاندن هێنا بۆ بەرنامەی (فۆتۆشۆب). کە لەلایەن مامۆستا( ڕێبوار بکر)ەوە پێشکەشکرا.

لقی پشدەر کۆتایی بەخولێکی ڕاگەیاندن هێنا : ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ۲۹-٦-۲۰۲۱ کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر، وانەی دووەم لەخولی ڕاگەیاندنی هەفتەی ڕابردوو، کە بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕاگەیاندنی کردەوە، بۆ بەرنامەی (فۆتۆشۆب). کە لەلایەن مامۆستا( ڕێبوار بکر)ەوە پێشکەشکرا. شایانی باسە بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لق و ژمارەیەک لەئەندامانی ڕاگەیاندنی لق تێیدا بەشداربوون، خولەکە جێی ڕەزامەندی ئەندامان بوو، کە ۳کاتژمێری خایاند، پاشان بەرپرسی لق و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن وێڕای دەست خۆشی و سوپاسکردنی لە مامۆستا ڕێبوار، سوپاسنامەیەک لەلایەن بەرپرسی لقەوە پێشکەشی بەڕێزیان کرا، هەروەها لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی بەشداری کردن درا بەسەرجەم ئەندامانی خولەکە .