ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سیمینارێک بۆ فێرخوازانی قوڕئان سازدەکات لە ژێر ناونیشانی (شێوازەکانی خەوتن و سودەکانی).

 ڕۆژی دوو شەممە (٢٤-٥-٢٠٢١) کاتژمێر ٢:٣٠ی دوای نیوەڕۆ لە ژێر ناونیشانی (شێوازەکانی خەوتن و سودەکانی)، سیمینارێک لە لایەن خاتوو (پەروا محسن) ئەندامی گروپی تەندروستکارانەوە پێشکەش کرا. شایەنی باسە سیمینارەکە تایبەت بوو بە بەشداربووان و مامۆستایانی خولی (فێربوون و لەبەرکردنی قوڕئان). سیمینارەکە زیاتر لە (٤٥) خولەکی خایاندو تیایدا زیاد لە(٥٠) فێرخواز ئامادەبوون و بەشداربووان دوای دەستخۆشیان داوای بەردەوامی ئەم جۆرە چالاکیانەیان کرد.