ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر وتاربێژی خانمان بەڕێوەچوو.

چالاکی لقی پشدەر وتاربێژی خانمان ڕۆژی چوار شەممە ٢٠٢١/٥/٢٦کاتژمێر ٢:٠٠ی دوا نیوەڕۆ، لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەرو بەسەرپەرشتی بەرپرسی لیژنە، خولی درێژخایەنی مانگانەی (وتاربێژی خانمان) بەڕێوەچوو. شایه‌نی باسه‌ (١٣) خوشك به‌شداربوون. ئەم چالاکیە مانگی جارێك بەڕێوەدەچێت، هەر جارەو دوو به‌شداربوو به‌شێوازی سیمینار، کورتە وتار پێشکەش دەکەن. ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم خوله‌ گەشەپێدانی توانای وتاربێژیی و قسەکردن و ڕاهێنانی خوشكانی به‌شداربووه‌ بۆ بوون بە بانگخواز لە دەڤەرەکەدا. جێی ئاماژەیە هەریەك لە به‌ڕێزان (ڕووخۆش عبد اللە، شاناز حسن) وتاریان پێشکەشکرد. شایەنی باسە خولەکە جێگای ڕەزامەندی و دەست خۆشی بەشداربووان بوو.