ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی هات بەخولی یەک مانگە لەمزگەوتی نوور.
ئینستتیوتی ژیار بۆ پەروەردەو گەشەپێدانی مرۆیی لقی پشدەر بەشی گەنجان
بەسپۆنسەری ژیار، کۆتایی هێنا بە خولێکی یەک مانگە لەمزگەوتی نوور بۆ
منداڵانی تەمەن (6 تا 12) ساڵ، جێی ئاماژەیە لەخولەکەدا وانەی قورئان و
پەروەردە بە منداڵە چاو گەشەکان دەگوترایەوە،
ژمارەی بەشداربووان لەخولەکەدا نزیکەی (65 )فێرخواز بوو، لەکۆتایی خولەکەدا
خەڵات بەسەر سەرجەم بەشداربوواندا دابەشکرا، لەکۆتاییدا سوپاسی هەموو ئەو
مامۆستا بەڕێزانە دەکەین کەکاتی خۆیان دا بەو منداڵە چاوگەشانە خودای گەورە
پاداشتی خێریان بداتەوە، وەسوپاس بۆ هەموو ئەو خێرخوازانەی هاوکارمان بوون
بۆدابین کردنی خەڵاتەکان.