ئینستتیوتی ژیار لقی ڕاپەڕین مامۆستای بانگخواز ئیسماعیل شێخانی سیمینارێکی پێشکەشکرد.

ڕۆژی پێنجشەممە 16/9/2021 لە لقی ڕاپەڕینی ئینستتیوتی ژیار مامۆستای بانگخواز ئیسماعیل شێخانی لە چوارچێوەی زنجیرە وانەی چۆن کەسایەتیمان بنیات بنێین؟ سیمینارێکی پێشکەشکرد، لە وانەی یەکەمدا لەسەر چەمکی بوونناسی بە وردی و قووڵی وەستاو ئاماژەی بەوە کرد مەبەست لە بوونناسی تێڕوانینی ڕاست و دروستی ئیسلامە بەرامبەر خواو بوونەوەر و دروستکراوەکان بە ئامانجی بنیاتنانی کەسایەتییەکی دامەزراو و هۆشیار..