ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر سازدانی ئاهەنگێکی خنجیلانە بۆ پێشبڕکێ یەکانی ڕەمەزان.

ڕۆژی شەممە ٢٢-٥-٢٠٢١ کاتژمێر ٤:٠٠ی دوای عەسر لە ئاهەنگێکی شایستەدا لقی پشدەر هەستا بەدابەشکردنی دیاری و بڕوانامە بەسەر دەرچووانی پێشبڕکێ کانی ڕەمەزان، کەبریتی بوون لە پێشبڕکێی (لەبەرکردنی (٢٠٠) فەرمووده، لەبەرکردنی جزئی عەممە، ڕاڤەکردنی سوڕەتی نور، لەبەرکردنی سوڕەتی نور) کەهەر چوار پێشبڕکێکە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار ئەنجامدرابوون و ژمارەی بەژداربووان (٣٢) کەس بوو. شایەنی باسە بەڕێزان بەرپرسی لق و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی لق و لیژنە جیاوازەکانی لق ئامادەبوون و هەر یەك لەبەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەکانی کاروباری خوشکان و پەروەردەو کاروباری زانستی وتەیان پێشکەشکردو هانی بەژداربووانی پێشبڕکێکانیان دا کە لە چالاکیەکە جۆراوجۆرەکانی ئینستتیوتی ژیار بەژداری بکەن، ئامادەبووانیش دەستخۆشی زۆریان هەبوو بۆ لقی پشدەرو بەڵێنیاندا بەپێی توانا بەژدابن.