ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی خوشکان ئەنجامدرا .

چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوەی خوشکان ئەنجامدرا لە درێژەی کاروچالاکیەکانی لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، ڕۆژی پێنج شەممە٢٠٢١/٥/٢٠ كاتژمێێر٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بە بەژداریی(١٣)خوشك چالاکی مانگانەی کتێب خوێندنەوە بەڕێوەچوو كە كتێبی(كچان ئازارو هیوا)لە نوسینی(د.ئیبراهیم دوەیش) گفتو گۆی لەسەر کراو ئامادەبووان تێبینی و سەرنجی خۆیان پێشکەشکرد، دوای گفتو گۆیەکی چڕو پڕ کە ماوەی کاتژمێرێکی خایاند، چەند سەرنجێک لەسەر کتێبەکە نوسران و بڕیارە ئەرشیف بکرێن، ئامادەبووان وێڕای دەستخۆشیان بۆ لقی پشدەر داوایان کرد ئەم چالاکیە بەردەوام بێت و بەڵێنیان دا ئامادەبن. بۆ مانگی داهاتووش کتێبی (پلانی ستراتیژی كەسی)لە نوسینی (د.محمد مایمون یوسف منافیخی) یە دیاریکرا، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٦/٢٦ گفتو گۆی لەبارەوە بکرێت. شایەنی باسە ئەم چالاکیە مانگانەیەو بەسپۆنسەری کتێبخانەی گەشەیەو بەڕێز خاتوو سومەییە إبراهیم بەڕێوەی دەبات.