ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر کۆتایی بەخولێکی فێربوون زانستە شەرعیەکان هێنا.
لقی
پشدەر کۆتایی بەخولێکی فێربوون زانستە شەرعیەکان هێنا
ڕۆژی شەممە ٢٤-٤-٢٠٢١ دوای زیاد لە چوار مانگ دەوام کردن و ئەنجامدانی
تاقیکردنەوە لقی پشدەر کۆتایی بەخولی درێژخایەنی فێربوونی زانستە شەرعیەکان
و هێناو بڕوانامەی بە دەرچووان بەخشی.
شایەنی باسە خولەکە لە ٣٠-١١-٢٠٢٠ دەستی پێکردو لە ١٠-٤-٢٠٢١ کۆتایی پێ
هات، هەر یەك لەوانەکانی (تەجوید، فقه، فێربوونی زمانی عەرەبی، نەحو)
لەلایەن مامۆستایانی پسپۆرەوە پێشکەشکران و زۆر سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو.
جێی ئاماژەیە بیست فێرخواز (٦براو ١٤خوشك) دەرچوون، بڕیاره دوای ڕەمەزان
دەست بەخوێندن بکەن لە پەیمانگای زانستە شەرعیەکان.