ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری سیمینارێک لەژێر ناونیشانی ( هیممەت بەرزی ).
ڕۆژی
چوار شەممە ۲۱-٤-٢٠٢١ کاتژمێر ۲:۰۰ی دوانیوەڕۆ لە لقی پشدەری ئینستتیوتی
ژیار سیمینارێک لەژێر ناونیشانی ( هیممەت بەرزی ) بۆ بەڕێز (مامۆستا حسن
عبداللە حسێن) کەناسراوە بە (مامۆستا حسن دارەشمانەیی) ساز کرا لە هۆڵی لق،
کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە خوشکان و برایان تێیدا ئامادەبوون کە نزیکەی
نیوکاتژمێری خایاند، لەکۆتایدا ئامادەبووان خۆشحاڵ بوون بەو جۆرە کۆڕانە و
سوپاسی لقی پشدەریان کرد و هیوایان خواست کە ئەو جۆرە سیمینارانە بەردەوام
بن، شایانی باسە بڕیار وایە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممان ئەم جۆرە
سیمینارانە بەردەوام بن لەمانگی ڕەمەزاندا.