ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری سیمینارێک لەژێر ناونیشانی ( ئامانجە پەروەردەییەکانی ڕۆژوو ).
ڕۆژی
دوو شەممە ۱۹-٤-٢٠٢١ کاتژمێر ۲:۰۰ی دوانیوەڕۆ لە لقی پشدەری ئینستتیوتی
ژیار سیمینارێک لەژێر ناونیشانی ( ئامانجە پەروەردەییەکانی ڕۆژوو ) بۆ
بەڕێز (مامۆستا عبداللەی شەهیدان) ساز کرا لە هۆڵی لق، کە تێیدا ژمارەیەکی
زۆر لە خوشکان و برایان تێیدا ئامادەبوون کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند،
لەکۆتایدا ئامادەبووان خۆشحاڵ بوون بەو جۆرە کۆڕانە و سوپاسی لقی پشدەریان
کرد و هیوایان خواست کە ئەو جۆرە سیمینارانە بەردەوام بن، شایانی باسە
بڕیار وایە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممان ئەم جۆرە سیمینارانە بەردەوام بن
لەمانگی ڕەمەزاندا.