ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری ئێوارە خوانێک بۆ ژینگە پارێزانی گایرێکس ساز دەکات.

ڕۆژی جومعە ۱٦-٤-۲۰۲۱ کەڕۆژی ژینگە پارێزانە هەم چوارەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزە، لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار بەو بۆنەیەوە ئێوارە خوانێکی بۆ کرێکارانی ژینگە پارێزی قەڵادزێ سازکرد، کەژمارەیان نزیکەی (۱۲۰)کرێکار دەبوو، سەرەتا لە ئێوارە کۆڕێکدا چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز خوێنرا، پاشان وتەی بەخێر هاتن لەلایەن بەڕێز (مامۆستا احمد خدر)ەوە بەرپرسی لقەوە پێشکەش کرا، دواتر لەلایەن بەڕێز (مامۆستا جەمال)وە وتارێک پێشکەش کرا، شایانی باسە دوای نوێژکردن و تەراویحەکان هەریەکە لەکرێکارەکان سەبەتەیەکی خۆراکیان پێشکەشکرا کە لەلایەن کەسی خێرخوارەوە دابینکرابوو، وە بەدڵێکی خۆش و سەبەتەی خۆراکەوە بەرەوماڵ بەڕێزەوە بەڕێکران، لەکۆتاییدا کرێکارەکانیش زۆر سوپاسی لقی پشدەری ئنستتیوتی ژیار و خێرخوازانیان کرد بۆ ئەو ئەرک و ماندوو بوونەی کێشاویانە و پێی هەستاون.