ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەری سازدانی ئێوارە کۆڕێك لەژێر ناونیشانی (ڕەمەزان دەرفەتێك بۆ گۆڕانکاری).
سازدانی
کۆڕێک لە لقی پشدەر:
ڕۆژی چوار شەممە ١٤-٤-٢٠٢١ کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ لە لقی پشدەری
ئینستتیوتی ژیار ئێوارە کۆڕێك لەژێر ناونیشانی (ڕەمەزان دەرفەتێك بۆ
گۆڕانکاری) بۆ بەڕێز (دکتۆر أحمد محمد سلیم) ساز کرا لە هۆڵی لق، کە تێیدا
ژمارەیەکی زۆر لە خوشکان و برایان تێیدا ئامادەبوون کە نزیکەی کاتژمێرێکی
خایاند، لەکۆتایدا ئامادەبووان خۆشحاڵ بوون بەو جۆرە کۆڕانە و سوپاسی لقی
پشدەریان کرد، شایانی باسە لەمانگی ڕەمەزاندا لقی پشدەر بڕیاری داوە ڕۆژانی
دووشەممە و پێنج شەممە ئەو کۆڕانە بەردەوام بێت.