ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر دووەم خێوەتگەی خوشکان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شەمە٢٠٢١/٣/٢٧ دووەم خێوەتگەی خوشکانی ژیار لەژێر ناونیشانی خێوەتگەی (زانستی و ڕۆشنبیری خانمان)بەڕێوەچوو کە لیژنەی کاروباری خوشکانی لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار پێی هەستابوو.
شایەنی باسە سیمیناری هەریەك لە بەڕێزان دکتۆر بەختیار تاڵەبانی و م. أحمد محمدأمین و د. پەخشان رحیم و پڕۆفیسۆر دکتۆر خالد محمد صاڵح و چەند چالاکیەکی تر پێشکەش کراو لەکاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە بەردەوامی هەبوو.
جێی ئاماژەیە چل خوشک ئامادەیی خێوەتگەکە بوون و هەریەك لە بەڕێزان بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەی کاروباری خوشکان و چەند خوشکێکی تر بەژدارییان هەبوو لە خێوەتگەکەدا، خوشکانی ئامادە زۆر دەستخۆشیان هەبوو بۆ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار کە پشتگیری ئەو جۆرە چالاکیانە دەکەن.