ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر بەخشینی ٣٦ ڕێزو سوپاس بۆ ئەندامە ماندوونەناسەکانی.
ڕۆژی شەممە ۲۰-۳-۲۰۲۱ لقی پشدەری ئینستتیوتی ژیار، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و چەند ئەندامێکی لقێک و کۆمەڵێ ئەندامانی ژیار، بەبۆنەی ئەنجامدانی چالاکی لەهەشت مانگی ڕابردوودا، هەرسێ گرووپی گەنجان و خوشکان و تەندروستکاران سوپاسنامەیان پێ بەخشرا، کە ژمارەیان (۳٦)ئەندام بوون، لە میانی دابەشکردنی سوپاسنامەکانیشدا، بەرپرسی لق کورتە سیمینارێکی پێشکەشکرد لەبارەی
(نیشانەکانی مرۆڤە نەزانەکان).
شایانی باسە ئەم ڕێوڕسمە نزیکەی کاتژمێرێکی خایان، پاشان ئامادەبووانیش خۆش حاڵی خۆیان نیشاندا، بەبۆنەی ئەو ڕێوڕسمە شایستە و سوپاسکردنەی لق کە سازیان داوە .