ئینستتیوتی ژیار لقی پشدەر چالاکی لیژنەی پلان و پڕۆژەو هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢١/٣/١٨ سیمینارێک لەلایەن (د. احمد محمد سلیم) بەرپرسی لیژنە، لەژێر ناونیشانی (مامۆستای سەرکەوتوو ، هونەری وانەگوتنەوە) پێشکەشکرا. جێگای باسە سیمینارەکە نزیکەی کاتژمێرێکی خایاند و تیایدا شازدە لە ئەندامانی ژیار ئامادەی بوون. لە سیمینارەکەدا باس لە شێواز و گرتنەبەری هۆکارەکانی واتەگوتنەوە لەلایەن مامۆستاوە کرا، هەروەها خۆگونجاندنی مامۆستا لەگەڵ ئاست و توانا جیاوازەکانی خوێندکاردا لەناو پۆلدا و بەردەوام هەوڵبدا زانیاریەکانی زیاتربکات، لەگەڵیشیدا باسی لە گرنگی و بەهای ڕۆڵی مامۆستا کرد لە پەروەردە و فێرکردنی ڕۆڵەکاندا.